Bug
دەست خۆشی لە پەرەپێدەرانی ئەم ئەپلیکەیشنە ئەکەم. بەڕاستی شتێکی جوانیان درووست کردووە. من تەنیا یەک کێشەم لە ئەپلیکەیشنەکەدا بینی ئەویش لە بەشی رۆژ ژمێرەکە کە ئەیگۆڕین بۆ رۆژی جیاواز جیاوازدا. کاتێ ۱ی ۱ی ساڵی زایینی هەلەبژێریت ئەوا راستەوخۆ ئەبێ بە ساڵی نوێی کووردی، لە کاتێکدا کە ئەبێ لە ۲۱ی مانگی ۳ ساڵەکە نوێ بکرێتەوە. من ئەو کێشەیەم چارەسەر کردووە بە بەکارهێنانی زمانی Kotlin وە گەر پەرەپێدەرانی ئەم ئەپلیکەیشنە یارمەتی دەر بن و بتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن ئەوا ئەلگۆریثمەکە ئەگۆڕین بۆ سەر ئەو زمانەی کە ئەوان بەکاریان هێناوە بۆ ئەپلیکەیشنەکە وە کێشەکە چارەسەر ئەبێ لەگەل ڕێزم Yousif R Wali